٥ ئەیلوول ٢٠٢٠ - ١٢:٠٩
هێزێکی بەسیجی مەریوان بەهۆی تەقینەوەی مین شەهید بوو

ڕۆژی ڕابردوو بەسیجیەکی هێزی سوپای پاسداران لە کاتی پووچەڵ کردنەوەی مینی بەجێماو لە سەردەمی شەڕی ئێران و عێراق شەهید بوو.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ ڕۆژی ڕابردوو لە دەڤەری یەکێک لە بنکە ئۆپراسیۆنەکانی شاری مەریوان لە کاتی پاک کردنەوە و پووچەڵ کردنەوەی مینی بەجێماو لە شەڕی بەرەڤانی پیرۆز بەسیجیەکی سوپای پاسدارانی کوردستان بە ناوی هۆشیاری ئەردەلان شەهید بوو.

سوپای پاسدارانی کوردستان وێڕای سەرەخۆشی بە بنەماڵەی شەهید ئەردەڵان ڕایدەگەیێنێت بە هۆی نەخۆشی کۆرۆنا ڕێوڕەسمی بەڕێ کردنی تەرمی ئەو شەهیدە بە بێ ئامادە بوونی خەڵک بەڕێوە دەچێت.

342/